٢٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٣:١١
Source: Mehrnews
پێگەی کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ

لە میانەی چنینەوەی ژێئۆپۆلیتیکی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ڕکابەری زلهێزەکان و ڕێککەوتنی ئەمریکا و عەرەبستان ئەگەری ڕکابەری تەقەمەنی نوێ و چڕ بوونەوەی ئاڵۆزیە ناوچەییەکان ڕوو لە زیاد بوونە. لە ئەو دۆخەدا کوردەکان چی دیکە لە پەراوێز نین و ئاشتی لەگەڵیان ڕێگای سەقامگیری هەموار دەکاتەوە.

گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە سێبەری گۆڕانکاریە ژێئۆپۆلیتیەکەکان و ڕکابەری زلهێزە جیهانی و ناوچەییەکان، چووەتە قۆناغیکی چارەنووس سازەوە.

لە ناوەندی ئەو گۆڕانکارییانە، پێوەندی ستراتیژیکی ئەمریکا و عەرەسبتان هەیە؛ پێوەندیەک کە ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی مێژوویی ڕوزولێت و مەلیک عەبدولعەزیز لە ساڵی 1945، بەڵام ئەمڕۆ لە چوارچێوەیەکی تەواو نوێدا خەریکە دووبارە پێناسە دەکرێتەوە.

عەرەبستان کە چەکی ئەتۆمی و شەڕکەری بەرەی پێنجیشی نییە، بەدوای دەستەبەر کردنە چەکە پێشکەوتووەکان له ئەمریکا و پەرەپێدانی توانی بەرگری خۆیەدا دەگەڕێت؛ کارێک کە دەتوانێت هاوکێشەی هێزەکان و تەنانەت ڕکابەری چەک لە ناوچەکە تا دە ساڵی داهاتووی تووشی گۆڕان بکات.

هاوکات، نزیکی ڕیاز و ئیسلام ئاباد و هاوکاری ئەمنیەتی دوو وڵاتەکە پەیامێکی ڕوون بۆ ئیسرائیل و دیکەی ئەکتەرە ناوچەییەکانە.

بەم حاڵەوە، ڕۆژهەڵاتی ناڤینی 2025 دژوارتر لە ڕابردوویە؛ بوونی چین و ڕووسیا، ڕکابەری تورکیا و ئێران و بەرز بوونەوەی ڕۆڵی ئەکتەرە نادەوڵەتیەکان هەر جۆرە ڕێککەوتن و ڕێکخستنی هێزی دژوار کردووەتەوە.

لە ئاوەها دۆخێکدا، خێرا بوونەوەی بەرنامەی چەک و تەقەمەنی لە تارانەوە هەتا تێلاڤیڤ و ئەگەری ڕادەست کردنی شەڕکەریF-35 بە عەرەبستان لە سەرەتای دەیەی 2023، مەترسی دەسپێکی ڕکابەریەکی سەربازی بەربڵاو زیاد دەکاتەوە.

لە ئەو هاوکێشانەدا، کوردەکان لە سووریا و تورکیا ناتوانن لە پەراوێزدا بمێننەوە. سەرەڕای ئەوەی کە ئەمڕۆ هێزی مەیدانی و سیاسی زیاتریان هەیە، بەڵام پەرتەوازەیی سیاسی، ڕکابەری ناوخۆیی و نەبوونی بەرچاوگەی هاوبەش، ئاستی کاریگەری ئەوانی سنووردا کردووەتەوە.

تورکیا، وەکوو ئەندامی ناتۆ، تەنیا لە ڕێگای ئاشتی لەگەڵ هاووڵاتیانی خۆیەوە دەتوانێت بگاتە سەقامگیریەکی پاوەجێ. ڕەوتی گفتوگۆکانی نێوان تورکیا و پەکەکە هەلێکی مێژووییە کە نابێت وەکوو تاکتیکێکی کاتی چاوی لێبکرێت. لە عێراق، دژایەتی قووڵ لە نێوان پارتە دەسەڵاتدارەکان، توانای بڕیاردانی کوردەکانی کەم کردووەتەوە و لە تورکیا، داهاتووی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕاستەوخۆ گرێ دراوە بە هەڵبژاردنی ئەنقەرە لە نێوان دانوستان و شەڕ.

نموونەکانی ئەم دواییەی هاوکاری نێوان ڕێبەرانی هەرێمی کوردستان و فەرماندەیی هێزەکانی هەسەدە نیشانی دەدات کە هەنگاو بۆ بەهێزی خەریکە دەنرێت؛ کارێک کە دەتوانێت کوردەکان بکاتە ئەکتەرێکی کاریگەر لە هاوکێشە سیاییەکان و ببێتە بەستێنی ئاشتی و سەقامگیری بەربڵاوتر.
تورکیا، عێراق، سووریا دەبێ واز لە ئاڵۆزی لەگەڵ کوردەکان بێنن، بەرەنگار بوونەوە لە سوودی ناوچەکە نییە. لەلایەکی دیکەشەوە کوردەکانیش ئەبێ زیاتر لە ڕابردوو خۆیان بە دوور بگرن لە پرسی جودایی خوازانە و بەدوای تۆکمە کردنەوەی متمانەی ناوخۆیی لەو وڵاتانە بن کە تێدا دەژین.

Your Comment

You are replying to: .
captcha